هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەت دەڵێت، "دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكانمان بكەین و پێیان بگەیەنین، تاوەکوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكەمان بەشدار بن".
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، كردنەوەی زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی، كردنەوەی دەرگەی ئەزموونی دەوڵەمەند و شێوازی خوێندنی زانكۆكانی بەریتانیایە بۆ هەرێمی كوردستان.
جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكان بکرێت و پێبگەیندرێن، تاوەکوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكە بەشدار بن.
هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە وتارێکدا لە زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی ڕایگەیاند، "یەکێک لە ڕێگاکانی وەبەرهێنان لەسەر گەنجان و تواناکانیشیان، پێگەیاندنیانە، لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە؛ بۆیە بە کردنەوەی هەر زانکۆیەکی ئاست بەرز، هیوا و ئومێدمان بۆ ئاییندەیەکی گەشتر زیاتر دەبێت".