دواین هەواڵ

کوردستان‌

 07/09/2024

موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت هاوتای عێراق دەكرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە موچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش هاوتای عێراق بکرێت، دەشڵێن" لە ئێستادا ٧٦ هەزار هاولاتی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەکردن و لە ئەگەری هاوتا کردن موچەکەیان دەگاتە250 هەزار دینار".

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان  بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند" هەوڵەکانیان بۆ هاوتاکردنی موچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتی هەرێم لەگەڵ موچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتی عێراق دەستپێکردوە".

ئاریان ئەحمەد وتیشی، داواکارییەکان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لە کاتی هاتنی بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە  ئێستا دا نزیکەی ٧٦ هەزار هاونیشتمانی موچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن و ئەگەر هیچ موچەیەکی دیکەیان نەبێت ١٥٠ هەزار دیناری مانگانە وەردەگرن و ئەگەر موچەیەکی دیکەیان هەبێت ١٠٠ هەزار دینار وەردەگرن.

ئاریان ئەحمەد دەشڵێت"  لە ئەگەری هاوتاکردن، موچەی خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان دەبێتە ٢٥٠ هەزار دینار، لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی خێزان و ئەندامانی خێزانەکە بڕە پارەیەکی دیکەیان پێ دەدرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP