هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆ کڕینی ژمارەی دڵخواز دووبارە ناوت تۆمار بکەیتەوە ئەوا ناوت لە سیستەم دەسڕدرێتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانە دەکەینەوە کەناویان تۆمارکردوە لە بەرواری 1/9/2024 بەدواوەبۆ کڕینی ژمارەی دڵخواز دووبارە ناو تۆمار نەکەنەوە لەبەر ئەوەی ئۆتۆماتیکی سیستەم ناوەکەیان دەسڕێتەوەو بێ بەشیان دەکات لەمافی کڕینی ژمارەی دڵخواز.