هەرێم نیوز
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی خورماتوو ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ لەزنجیرە چیای حەمرین چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش بە فڕۆکەى ئێف16بۆردومان کرا.
محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی خورماتوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری شوێنی ئەو چەکدارانە دیاریکراوە و بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی ئاسمانی عێراق و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان توانرا مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش بۆردومان بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، لە بۆردومانەکەدا سێ چەکداری داعش کوژران و کەرەستەی تەکنیکی و خۆراکی چەکداران لەناو مۆڵگەکان لەناوبران و خاپورکران.