هەرێم نیوز
بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لەناو بازاڕی هەولێر بەهۆی شەڕ و کێشەوە دوکانی لایەنی بەرامبەری دەسووتێنێت.
بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان بەبوونی رووداوێك لە ناوبازاڕ کەسێك بەهۆی شەڕ و کێشەوە، دوکانی لايەنی بەرامبەری سووتاند بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، خێرا گەيشتنی تيمەکانمان بۆ شوێنی رووداو و زوو کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە رێگربوو لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە.