هەرێم نیوز
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی لە ناحیەی پیرەمەگرون بۆ ماوەی شەش کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەکوژێتەوە.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەی پیرەمەگروون دەکەینەوە، کە سبەینێ شەممە 7-9-2024 لە کاتژمێر 7ی بەیانی تا (1)ی دوانیوەڕۆ کارەباکانیان دەکەوێتە سەر وێستگەی پیرەمەگرون کارەبایان دەکوژێتەوە.
ئاشکراشیکرد، ئەمەش بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کەیڤی بازیان کوردسات و ئەوە بۆ سووک کردنی لۆدی وێستگەی تاسڵوجە.