هەرێم نیوز
ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئێرانی مۆڵەتی مانەوەی نەبووە دەستگیرکرا، دواتریش داوای گەڕانەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە.
دەقی ڕوونکردنەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:
ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بەکەیسی هاوڵاتی ( بێهزاد خەسرەوی )
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هاوڵاتی (بێهزاد خەسرەوی) بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوون لەلایەن ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانی دەستگیردەکرێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبونی هەرێمی کوردستانی نی یە په يوه ندى به كارى سياسى يه وه نيه .
دوای دەستگیرکردنی و لەسەر داوای خۆی ( بێهزاد خەسرەوی )داوای گەڕانەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە.
بۆ ئەم مەبەستەش ئاسایشی سلێمانی بەڵێن نامەیەکی یاسایی پێ واژۆ دەکات کە داواکار لەسەر خواستی خۆی دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
دواتر ڕێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کراوە .