هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک کاری بازرگانی کردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەربووە لە ناوشاری هەولێر دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ هەینی 6-9-2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە کاری بازرگانی کردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەربووە لە ناوشاری هەولێر.
ڕوونیشکردەوە، کە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە کە ئامادەی کردبوو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی.