هەرێم نیوز
وتەبێژى تەندروستى کۆیە ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە تەقتەق، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەى منداڵە حەوت ساڵانەکەى کوشت.
هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر منداڵێکى حەوت ساڵان بە بریندارى گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى تەقتەق و دواتر گیانى لەدەست داوە.
باسى لەوەشکرد، باوکێک بە هەڵە و بە ئۆتۆمبێلەکەى لە منداڵەکەى داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمى منداڵەکە رەوانەى پزیشکى دادى کۆیە کراوە و توێکارى بۆ دەکرێت و دواى گرتنەبەرى رێوشوێنە یاساییەکان رادەستى کەسوکارەکەى دەکرێتەوە.