هەرێم نیوز
وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت وردبینی لە لیستی وانەبێژان دەکەن.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت وردبینی لە لیستی وانەبێژان دەکەن و ئەو لیژنەیە لە دوێنێوە دەستیان بەکار کردووە و ئەمڕۆ هەینیش بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕۆژەی سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست، دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا کارەکانیان تەواو بێت.