هەرێم نیوز
مەلا بەختیار ڕایگەیاند، هەڵکوتانەکەی دوێنێ بۆ سەر بارەگاکەم و دەزگای چاودێر بە ڕۆژی پێنجی ئەیلولی ڕەش دادەندرێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 6-9-2024، مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ بە پێنجی ئەیلولی ڕەش دادەندرێت هەروەکو چۆن ئەمڕۆ بە شەشی ئەیلولی ڕەشە کە یادی بەردەرکی سەرایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانی دەرگای ئازادیان داخست، لەمڕۆوە وەچەرخانێکئ سیاسی دەست پێدەکات