هەرێم نیوز
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد و دەستمان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گرت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت: بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ب ، س ، ڕ) مان دەستگیر کرد ،کاری بازرگانی کردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەربو لە ناوشاری هەولێر ، لەکاتی دەستگیر کردنی دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە ئامادەی کردبوو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی.
ڕاشیگەیاند: دڵنیای بە هاوڵاتیان دەدەین کە لە لایەن هێزەکانمانەوە هەوڵەکانمان هەمێشە بەردەوام دەبێت بۆ بنبڕ کردن و دەستگیر کردنی تۆمەتبارانی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان.