هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی ڕێگەپێدانی هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرا.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە مەبەستی دابینکردنی بەنزینی پێویست و زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا، لە فەرمانێکی وەزاریدا، ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە: بە مەرجێک بە پێی رێنمایی و ئەو کوالێتییەی بێت لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.