هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن، کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان رادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.