دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/09/2024

چوارتا؛ ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

هەرێم نیوز 

لە قەزای چوارتا ئۆتۆمبێلێک بەدرۆن کرایە ئامانج و سێ کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا.

لە ناحیەى زەلان، سەر بە قەزاى چوارتا ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کراوەتە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس بوونەتە قوربانیی.

لە گوندی گۆماوانی سەر بەناحیەی زەلان، ئۆتۆمێلێکی جۆری پیکابی بەدرۆن بەئامانج گیراو و سێ کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان بەدرۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلەکە بۆردوومانکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردووش ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای دوکان بە درۆن بۆردوومانکرا و سێ کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، کە باوکێک و دوو کوڕی بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP