هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى سۆران ڕایگەیاند، به‌شێكى رێگاى هامڵتۆن له كاولۆكان بۆ هاوینه‌هه‌وارى جوندیانى سه‌ر به قه‌زاى رواندز داده‌خرێت.
خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى ئیداره‌ى سۆران لە لێدوانێکدا ڕاگه‌یاند، داخستنى رێگاكه بۆ ئه‌مڕۆ ته‌نیا بۆ چه‌ند كاتژمێرێكه‌و دواتر به رووى شۆفێران ده‌كرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، قیرتاوكردنى به‌شێكی نزیك پردێكی ئاسنین له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه ئه‌مڕۆ ئەنجام ده‌درێت.
باسی لەوەشکرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ناو گوندى كاولۆكان كارى قیڕتاوكردن ئه‌نجام ده‌ىده‌ن، به‌ڵام ئه‌ویان نابێته هۆى داخستنى هیچ رێگایه‌ك چونكه تایبه‌ته به ناوخۆى گونده‌كه.