دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/09/2024

پله‌كانی گه‌رما لە هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو لە نزمبوونەوەدان

هەرێم نیوز
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-9-2024، بەڕێوەبەرایەتی كه‌شناسی و بوومەلەرزەزانی هه‌رێمی كوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، سبەینێ پینجشەممە 5ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە نزیکەى یه‌ك پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

له‌ باره‌ی خێرایی با وه‌ ئه‌وه‌ی وتووه‌، خێرایى با لەکاتەکانی نیوەڕۆ لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39  

سلێمانی: 38  

دهۆک: 38

کەرکوک: 41

هەڵەبجە: 41 

زاخۆ: 39      

سۆران: 38

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 42



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP