هەرێم نیوز
وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند، شۆفێرێک لەکاتی شۆفێریدا لەسەر رێگای رۆڤیا بۆ بەردەڕەش جەڵتە لێی داوە و گیانی لەدەستداوە.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 9:30 خولەکی ئەمشەو روویداوە و شۆفێرەکە جەڵتە لێیداوە و ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەوی خۆی لایداوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رووداوە لە رێگای نێوان ناحیەی رۆڤیا بۆ قەزای بەردەڕەش لە نزیک گوندی قەرەناز روویداوە.