هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی موچەی مانگی هەشت بە لیبڕینی خانەنشینی %10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی هەشتی بە لێبڕینی خانەنشینی %10 گەڕاندووەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا ڕەوانەی لیستەکان رەوانەی بەغدا دەکرێن.
ئاشکراشیکرد، وردبینی لە لیستەکان کراوە و زۆربەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت چارەسەرکراون، بەشێکی کەمی ماوە و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.