دواین هەواڵ

ئابوری‌

 03/09/2024

بەشەخۆراکی هەولێر لەبارەی ئەو برنجەی کە بۆنێکی ناخۆشی هەبووە هاتەدەنگ

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو برنجەی کە دەگووترێت بۆنيکی ناخۆشی هەیە برنجەکە جۆری ئۆرۆگواییە و لەگەڵ لێنانیدا بۆنەکەی نامێنێت.

دلێر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری بەشە خۆراکی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سێ جۆر برنج لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بۆ نێو سەبەتەی خۆراک دابیندەکرێت کە برنجی ئەمریکی، تایلەندیی و برنجی ئۆرۆگواییە، ئەم جۆرەیان کە دەگوترێت بۆنی کۆنی لێدێت، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی برنجەکە هەر خۆی بەوجۆرەیە و لەکاتی لێنان بۆنی نامێنیت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو برنجەى دابەشکراوە، بەروارى مانگى شەشى ئەمساڵى لەسەر نووسراوە، ماوەی بەسەرچوونیشی هەمان مانگى ساڵى 2026ـە،

 ئاشکراشیکرد، بڕی شەش هەزار تۆن برنج بۆ بەشەخۆراکی هەولێر دابەشدەکرێت، لەو ژمارەیە چوار هەزار تۆنی برنجی تایلەندییە و دوو هەزار تۆنەکەی دیکە برنجی ئۆرۆگوایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP