هەرێم نیوز
مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش ڕایانگەیاند، “داوا دەکەین لەپاڵ مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش بکرێنە گرێبەست”.
ئەمڕۆ سێشەممە 3-9-2024، مامۆستایاژی ئاینی خۆبەخش لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یاداشتنامەیەکیان ڕایانگەیاند: “بۆ یەکێتی زانایانی کوردستان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وەک تاکێکی ئەم نیشتیمانە داوای مافی ڕەوای خۆمان دەکەین پێمان وایە حکومەت 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بکاتە گرێبەست زۆر بە ئاسانی دەتوانێت دڵی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخشیش ڕازی بکات کە لە کاتێکدا ئێمە ڕێژەیەکی زۆر نین کەمتر لە هەزار 400 مامۆستای ئاینی خۆبەخشین”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “داوا دەکەین لەپاڵ مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش بکرێنە گرێبەست”.