دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/09/2024

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ ئازادكردنی ئیسماعیل سوسەیی دەركردووە

 هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 21/8/2024 فەرمانی هەرێمی بۆ ئازادكردنی ئیسماعیل سوسەیی دەركرد كە ماوەی پێنج ساڵە لە زیندانە.

‎ئیسماعیل سوسەیی، مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌و لە ساڵی 2018 دا بەتاوانی تیرۆر دەستگیركراو سزای‌ 12 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

‎ئەوەش دوای ئەوە هات کە رۆژی 23/7/2018 بەرەبەیانێکی زوو پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی سێ گەنج بە چەکی دەمانچەوە هەڵیانکوتایەسەر بینای پارێزگاری هەولێر و بۆماوەی چەند کاتژمێرێک لەناو بینای پارێزگادا مانەوە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەرسێکیان کوژران، پەیوەند بەم ڕووداوە و مەلا ئیسماعیل سوسەی دەستگیرکرا و دواتریش حوکمدرا،
‎بەڵام رۆژی 2/9/2024 بەفەرمانی هەرێمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێش تەواوکردنی حوکمەکەی لەزیندان ئازادکرا ..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP