دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/09/2024

مەسروور بارزانی: هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی بەرەو بەدیجیتەڵکردنی کاروبارەکانی حکومەت ناوە

هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی راستی گۆڕانكاری و چاكسازییه‌ لە ڕووی تەكنەلۆجیا و بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە دارایی و بانكییەكان.

مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێنجه‌مین پێشانگا و كۆنفڕانسی هایتێكس، وتارێکی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی راستی گۆڕانكاری و چاكسازییه‌ لە ڕووی تەكنەلۆجیا و بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە دارایی و بانكییەكان كە زیاتر هانی بازرگانان و وەبەرهێنان لە ناوچەكە و سەرانسەری جیهان دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ  مەبەستی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری جۆراوجۆردا ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP