دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/09/2024

ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەندرێت

هەرێم نیوز
وتەبێژى وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لەماوەیەکى نزیکدا دەرئەنجامى تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماەیی رادەگەیەندرێت.

سامان سیوەیلی، وتەبێژى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سیستمى پشکنینى پەڕاوەکان دیجیتاڵییە و لەماوەیەکى نزیکدا دەرئەنجامى تاقیکردنەوەکان رادەگەیەندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەکەین لەماوەیەکى کەمدا پشکنین بۆ پەڕاوەکان بکرێت و دواى جیاکردنەوەى نمرەکان، دەرئەنجامەکان رادەگەیەندرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP