دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/09/2024

لەم ڕووداوە ژن و مێردێک پێکەوە گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز
وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ژن و مێردێک پێکەوە گیانیان لەدەستدا. 

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر 8ی شەوی ڕابردوو لەدەروازەی قەزای حاجیاوا ڕوویدا کە لە جۆری شێلان بوو، تێیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لە ژن‌ و پیاوێکی بەتەمەنی داوە.

ئاشکراشیکرد، دوای ڕوداوەکە ئەو دوو هاوسەرە بەناوی (ئەبوبه‌کرو هەمین) گەیەنرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە، به‌ڵام بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستدا.

باسی لەوەشکرد، ئەو ژن و مێردە خەڵکی گوندی ئاوەژێن بوو لەسنوری ناحیەی بنگرد و دانیشتوی قەزای حاجیاوان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP