هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 3-9-2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێوگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه 170 سه‌ر مه‌ڕی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵنه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر.
باسی لەوەشکرد، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌و دەستی بەسەردابگیرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه.
ئاشکراشیکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
جەختی لەوەشکردەوە، له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی 1993 - ر، س، م له‌دایكبووی 1986) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.