دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/09/2024

ئەم ساڵ زیاتر لە 70 کەس خنکاون

هەرێم نیوز
وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 77 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون.

موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 77 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون لە بەرامبەر بە ساڵی پار ئەو ڕێژە زیادی کردووە. 

ئاشکراشیکرد، بەشێک لەو خنکاوانە دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون و بەشێکی دیکەشیان گەشتیار و سەردانکەر بوون و زۆرترین ژمارەی قوربانیانی خنکان، لە سنووری شاری هەولێر و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەن تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 17 هاوڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، 11 سلێمانی، 12 سۆران، ئەوانی دیکەش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆکان خنکاون.

باسی لەوەشکرد، تیمەکانمان 152 کەسییان لە تەواوی هەرێمی کوردستان لە خنکان رزگار کردووە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP