هەرێم نیوز
میدیای تورکیا ڕایگەیاند، حەوت کەس لەسەر کەیسی کوشتنی حەکیم لوقمان، ئەو گەنجەی دهۆک کە لە ئیستەنبووڵ کوژرا، دەستگیر کراون.
میدیای تورکیا لەسەر زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەی فاتیح کردووە و لە ئەنجامدا تۆمەتبارانیان دەستگیر کردوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی 31ـی ئاب، حەکیم لوقمان لە دوبەیەوە لەگەڵ ئامۆزا و هاوڕێیەکی چووەتە ئیستەنبووڵ. دوو کاتژمێر دوای گەیشتنی، لە خواردنگەیەکی ئەکسەرای 12 کەس هێرشیان کردە سەری و بەر چەقۆ درا.