هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانى ڕایگەیاند، بە گوێرەی ڕێنماییەکان بۆ موچەی مانگی حەوت هاوتاکردنی موچە خانەنشینی پێشمەرگە ناگرێتە.
ژیان سابیر، بەڕێوەبەری خانەنشینیى سلێمانى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەگوێرەى ئەو رێنماییانەى لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانى خانەنشین هاتوون، مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە بۆ مانگى تەمموز بەبێ هاوتاکراوى دەدرێت، وەکو مانگەکانى پێشوو مووچە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەریەک لە خانەنشینانى مەدەنى و خانەنشینانى سەربە وەزارەتى ناوخۆ، مووچەکانیان بە هاوتاکراوى بۆ مانگى تەمموز وەردەگرن.