هەرێم نیوز
قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ژمارەیەک سەرپێچیی تەندروستی، لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر نەشتەرگەری قەدەغەكرا.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو سەرپێچییانەوە بڕیار درا كە هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پار دابخرێن و نابێت هیچ نەشتەرگەرییەک ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرمانخانەی نەخۆشخانەكەش دادەخرێت، ئەمانەی تۆماركراون سەرپێچیی مەترسیداری تەندروستین.