دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24/08/2024

برنجی تایلەندی دەچێتە سەبەتەخۆراکی ئەم مانگەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، کەشتیی MV BLUE RAY بە هەڵگرتنی 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر و لە سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا دەدرێت بە هاوڵاتییان.

ئاماژە بەوەشدراوە، پشکنەران لە بەندەرەکە بە هاوکاری ستافی بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری پشکنینی سەرەتاییان بۆ برنجەکە کرد و دواتر رەوانەی تاقیگەی ناوەندییان کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە تایبەتمەندییە عێراقییەکان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکە، ئەو ماددە خۆراکییە بەسەر بەش و لقەکانی کۆمپانیاکاندا دابەشدەکرێت بەپێی ئەو پلانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە ئامادەکراوە بەمەبەستی پێدانی بە هاوڵاتییان لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP