دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە بەرەو چارەسەربوون دەچێت

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دەستكراوە بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دەشڵێت، لە نێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبووە و ئەوەش بەرەو چارەسەربوون دەچێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبووە و ئەوەش بەرەوچارەسەربوون دەچێت.

وتیشی، "دەستكراوە بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی مووچە بەردەوامدەبێت.

ئەم لێدوانەی قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دارایی هەرێم پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، هەماهەنگی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP