هەرێم نیوز
بەکارهێنانی "شەفتی مووسی تراشکردن" لە تراشخانەکان قەدەغە کرا و پێویستە لە جیاتی ئەو، "گوێزانی سەفەری" بەکاربهێندرێت.
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەکارهێنانی "شەفتی مووسی تراشکردن" لە تراشخانەکان قەدەغە دەكرێت و پێوستە لەبری ئەو "گوێزانی سەفەری" بەكار بهێندرێت.
لە نووسراوەكەدا هاتوە، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بەکارهێنانی (شەفتی مووسی تراشکردن) لە سەرتاشخانەكان قەدەغە دەکرێت.
نووسراوەكە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە، داوا لە تیمەکانی چاودێریی بەڕێوەبەریاتەییەکان کراوە، سەرتاشخانەکان پابەند بن بەو بڕیارە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بەکارهێنانی "گوێزانی سەفەری" بکرێتە مەرجێکی سەرەکی بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندوستیی سەرتاشخانەکان.