دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/07/2024

نزیکەی 70 کەسی بیانی لە بەغدا دەستگیر کران

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە چەند شوێنێکی ڕەسافە 69 کەسی بیانییان بەتۆمەتی سەرپێچی مەرجەکانی نیشتەجێبوون دەستگیر کرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیریی لە سەرجەم ناوچەکانی بەغدا، یەکە ئەمنییەکانمان لە ڕەسافە هەڵمەتێکیان بۆ وردبینیکردنی لە کرێکارانی بیانی دەست پێ کرد. ئاماژەی بەوەش کرد، لەو هەڵمەتەدا توانیان 69 کەسی بیانی دەستگیر بکەن، کە خاوەنی بەڵگەنامەی فەرمی یان نیشتەجێبوون نەبوون.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان".

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی دیار نەمانی 50 هەزار پاکستانی لە عێراق بووەتە بابەتی گەرمی ڕۆژ. وەزیری کاروباری ئاینی پاکستان داوای لە عێراق کردووە بە خێرایی لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بکات.

لەیەکەم کاردانەوەشدا ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق گوتی: بەدواداچوون بۆ هەواڵی دزەپێکردنی 50 هەزار گەشتیاری پاکستانی دەکەین و ڕێکاری یاساییان لەدژ دەگرینەبەر.

دووپاتیشی دەکاتەوە، وەزارەتەکەیان هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی کرێکارانی نایاسایی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژیان.

هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی سنوورەکان لە هاتنی گەشتیاری نایاسایی و کرێکاری نایاسایی بگرنەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP