دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/07/2024

کامیل قەزاز: بەغدا موچەی مانگی 7ـی هەموو وەزارەتەكان دەنێرێت

هەرێم نیوز 

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت بۆ مووچەی  مانگی حەوت، بەغداد مووچەی هەموو وەزارەتەكان بنێرێت، مووچەی وەزارەتی كارەباش دەنێردرێت، هیچ كێشەیەك نەماوە.

كامیل قەزاز، بریكاری وزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوو ساڵ لەمەوبەر نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كرد کە 2630 پۆلیسی كارەبا هەیە میلاكی وەزارەتی ناوخۆن و مووچە لە وەزارەتی كارەبا وەردەگرن و ئەركیان لە وەزارەتی كارەبایە، بەڵام لە بەغداد ئەو میكانیزمە پەیڕەونەكراوە و لە ئێستادا ئەو کێشەیە چارەسەركراوە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "دوو هەفتەیە لەمەوبەر هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق سەردانیان كردووین و سێ رۆژ لە وەزارەت ماونەتەوە و هەموو ئەو تێبینییانەی هەبوون چارەسەركراون.

وتیشی بەپێی ئەو راپۆرتەی هەبووە هیچ گرفتێك لە وەزارەتدا نییە و چاوەڕواندەكرێت مانگی حەوت ئەگەر كێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دروستنەبێت بەغداد مووچەی هەموو وەزارەتەكان بنێرێت، مووچەی وەزارەتی كارەباش دەنێردرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP