هەرێم نیوز
بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کرێی کارەبا، لە ڕۆژی پشووی شەممەدا هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر بکەن.
وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیاری لێخۆشبوونی %20 قەرزی کرێی کارەبا لە ڕۆژی شەممەدا، سەرەڕای ئەوەی کە پشووە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کراوە دەبێت''.
ئاماژەی بەوەکرد، لەبەرئەوەی 31ی7 وەک دوا وادەی لێخۆشبوونی %20 قەرزی کرێی کارەبا دیاریکراوە، هۆبەی فرۆشیاری وزە 1 لە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر 1لە ڕۆژی شەممە سەڕەڕای ئەوەی کە پشووە کراوە دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تا کاتژمێر 4:30 ئێوارە بەردەوام دەبێت.