هەرێم نیوز
لە سلێمانی ڕێژەی دەرچوونی قووتابیان لە پەیمانگەی ڕووناکی بۆ نابینایان ٪100 بووە، لە پەیمانگای هیوای نابیستانیش ٪98 بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاپۆرتی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی ساڵی 2023 - 2024ـی هەریەک لە پەیمانگاکانی (ڕووناکی بۆ نابینایان، هیوای نابیستان) و ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت.
هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بە پلانێکی جیاواز دەستمان پێ‌کرد سەرەڕای بایکۆت و قەیران و گرفتەکان، بەڵام توانیمان بەپێی ئەوپلانە بڕۆین کە داڕ‌ێژرابوو، بۆیە بەوردی چاو‌دێر بووین لەسەر قوتابیان و بەدواداچوون بۆ خوێندنی ئەمساڵ.
ژمارەی قووتابیانی هه‌ردوو په‌یمانگای هیوا و ڕووناكی لە سلێمانی بۆ ساڵی 2023 -2024، 55 قووتابی بووە، له قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی به‌شداری تاقیكردنه‌وه نیشتیمانییه‌کانیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سلێمانی ڕایگەیاند:" لەکۆی 50 قوتابی لە پەیمانگەی هیوای نابیستان تەنیا یەک دەرنەچوو هەبووە و لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان لە کۆی 22 قوتابی سەرجەمیان دەرچوون و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبونی بەڕپرسان و مامۆستا و کارمەندانیان".
جێی ئاماژه‌یه خوێندكارانی هه‌ردوو په‌یمانگای هیواو ڕووناكی هاوشێوه‌ی خوێندكارانی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده پڕۆگرامی خوێندنیان هه‌یه‌و له قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی به‌شداری تاقیكردنه‌وه نیشتیمانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕێژەیەکی بەرز لە قوتابیانی به‌شداربوو سه‌ركه‌وتووبوون.