دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/07/2024

سودانی لەگەڵ لایەنە تورکمانەکانی کەرکوک کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەپێکهاتەی تورکمان ئاماژەی بە گرنگی پێشخستنی بەرژەوەندی خەڵکی کەرکوک کرد لە هەر ڕێککەوتنێکی نێوان ئەو هێزە سیاسیانەی کە براوەی هەڵبژاردنەکانن، دوابەدوای سەرکەوتنی ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2005ـەوە ڕاگیرابو.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،محەمەد شیاع سودانی, ئەمڕۆ شەممە, پێشوازیكردووە لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە پێكهاتەی توركمان, لە چوارچێوەی بە دواداچونی بۆ لێكگەیشتنەكانی هێزە نیشتمانیەكان لە پارێزگاكە، بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیەتی كەركوك.

سودانی جەختی لە پێشخستنی بەرژەوەندی خەڵكی كەركوك كردووە، لە هەر رێككەوتنێكی نێوان هێزە سیاسیە براوەكانی هەڵبژاردن.
جەختی لەكاركردن كردووەتەوە بەشێوەیەكی یەك تیم, دور لە پەراوێزخستنی هێزە نیشتمانی و كۆمەڵایەتیەكانی كەركوك.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، سودانی لەگەڵ ئەندامانی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبووە، تیایدا جەختیكرد لەسەر بەشداری چالاكانەی تەواوی پێكهاتەكانی كەركوك, دور لە پەراوێخستنی هیچ لایەك لە بڕیاری سیاسی.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، تۆرهان موفتی, راوێژكاری سودانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: سودانی قەیرانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوكی چارەسەركردووەو, لەماوەی (20) رۆژی داهاتوودا دۆسیەی پارێزگای كەركوك یەكلادەكرێتەوە, پۆستی پارێزگار بەشێوەیەی ئاڵوگۆڕ دەبێت لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP