دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/07/2024

مەلەوانی لە ڕووباری خاسە قەدەغە دەکرێت

هەرێم نیوز

شارەوانیی شاری كەركووک مەلەوانی لەنێوڕووباری خاسە قەدەغە دەكات.

بۆ ڕێگریكردن لە خنكانی هاوڵاتیان، شارەوانیی كەركووک بڕیاری قەدەغەكردنی مەلەوانی لەنێو حەوزی ئاوی ڕووباری خاسە دەدات و شوێنەكە سیاج دەكات و تابلۆی ئاگاداركردنەوەش دادەنێت.

شارەوانی كەركووک ئاماژەی بەوە داوە كە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕووباری خاسە دەستی پێكردووە و پڕۆژەكە بریتییە لە دروستکردنی ناوچەی سەوزایی، دروستکردنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن و ڕاکردن، دانانی ستوونی ڕووناکی، چاندنی نەمام و گوڵ کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراک جێبەجێ دەکرێت.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP