دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/07/2024

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی فەڕەنسا دەکات

هەرێم نیوز

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵەمپیادی فەڕەنسای ٢٠٢٤ سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكەوتی 26/7/2024 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته‌ پاريس.

ئاماژە بەوەش کراوە، نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ،‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌ ئه‌ليزێى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى فه‌ره‌نسا، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:30 (بە كاتی كوردستان) رێوڕەسمی ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی هاوینەی 2024 لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا بەڕێوە دەچێت، ئاهەنگەكەش بەشێوەیەكی گشتی ماوەی 4 كاتژمێر بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP