دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/07/2024

پێشبینی کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارینی سووک دەبێت

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما دادەبەزێت.

بەپێی کەشناسی هەرێم؛ ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بۆ سبەی شەممەش؛ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا. پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

هاوکات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42  

سلێمانی : 40  

دهۆک : 40  

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 41 

زاخۆ :41  

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان : 44



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP