دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/07/2024

وەزارەتی پەروەردە: بە کوالێتیەکی زۆر بەرز ئەمساڵ کتێبەکانی خوێندن چاپ دەکرێن

هەرێم نیوز

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەسازییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥، چاپی نوێی کتێبەکانی خوێندنە ، بە کوالێتیەکی زۆر بەرز ئەمساڵ کتێبەکانی خوێندن چاپ دەکرێن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا حەوت ملیۆن و شەشسەد وحەفتاو چوار هەزار و شەشسەد و حەڤدە کتێب ( ٧،٦٧٤،٦١٧) کتێب وەک وەجبەی یەکەم گەیشتوونەتە کۆگای پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خويندنی کوردی لە کەرکوک.

وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت گەیشتنی چاپی نوێی کتێب بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP