دواین هەواڵ

ئابوری‌

 25/07/2024

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی جۆرێک دراو، هۆشداری دەدات

هەرێم نیوز 

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات لەبارەی دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و دەڵێت، ”بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان بەکاردەهێندرێت”.

بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ”دەبێت هێزە ئەمنییەکان و چاودێرانی دارایی بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە بانگەشە بۆ دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکەن و رێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگرنەبەر، چونکە بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان بەکاریدەهێنن”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، ”ئەو جۆرە دراوە لە بازاڕەکانی دراوی جیهانیدا بڵاوناکرێتەوە بەوپێیەی لەلایەن کۆمەڵەی ملیۆنێرانی ئەمریکاوە دەرچووە و بە دراوی بانکی ئەژمارناکرێت، چونکە لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەرنەچووە، هاوکات بەرزترین بەهای لە بازاڕدا 100 دۆلارە”.

بانكی ناوەندی دەشڵێت، ”لە مانگی شوباتی ساڵی 2020دا بانکی ناوەندیی عێراق هۆشدارییدا لە ئاڵوگۆڕكردن بە دراوی یەک ملیۆن دۆلار، چونکە بە پارە ئەژمارناکرێت”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP