دواین هەواڵ

ئابوری‌

 25/07/2024

ئیدارەی ڕاپەڕین؛ مووچەی ژینگەپارێزان کرایە 400 هەزار دینار

هەرێم نیوز 

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین مووچەی ژینگەپارێزانی سنوورەکەی کردە 400 هەزار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر پێداگری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کۆمپانیای بیڤان ئەسپاردە کرا بڕی 400 چوار سەد ھەزار دینار بداتە ژینگەپارێزان، کرێی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش لە ئەستۆی کۆمپانیاکە بێت کە پرۆژەکەی بۆ ئەسپاردە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیادکردنی مووچەی ژینگە پارێزان دوای ئەوە دێت کە پڕۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنووری شارەوانیەکانی ڕاپەڕین لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرینەوە بانگەوازی بۆ کرا، مەرجی سەرەکی بەرزکردنەوەی مووچە کرێکارەکان بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP