دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24/07/2024

لەبارەی موچەی مانگی 7ـی فەرمانبەران، زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تائێستا بەغداد وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی کارەبا و مانگی 7ی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێنەکردووە و پێدەچێت ھەفتەی داھاتوو وردبینییەکە دەستپێبکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند ، لە ھەفتەی داھاتووەوە وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی دەستپێدەکات بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی مەدەنی و ھێزە ئەمنییەکان، ھەربۆیە چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ھەفتە وردبییەکە تەواوبکرێت و مووچەکە ڕەوانەبکرێت.

وتیشی، تائێستا وەزارەتی دارایی پڕۆسەی وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا نەکردووە، بەڵام ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی تەممووز، وردبینی بۆ دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ھۆکاری دەستپێنەکردنی وردبینییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە لە پارەدارکردنی وەزارەتەکان بۆ مووچەی مانگی تەمموز، بۆیە چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی دامودەزگاکانی ناوەند کۆتایی پێبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم، لیستی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم فەرمانبەران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP