دواین هەواڵ

عێراق‌

 23/07/2024

پەرلەمانی عێراق لەبارەی لەشكركێشی سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێم و چەند پرسێکی تر کۆ دەبێتەوە

هەرێم نیوز

بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتویدا، تایبه‌ت به‌ پرسی له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر گوندو ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم و گه‌مارۆی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كۆببێته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا پێشێلكاریه‌كی رونی سه‌روه‌ری وڵاتن".

رۆژنامەی (الصباح) بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەكانی داهاتوویدا، پرسی لەشكركێشی توركیا بۆ گوندو ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و گەمارۆی ئاسمانی توركیا بۆ سەر فرۆكەخانە سلێمانی تاوتوێدەكات, بەوپێیەی پێشێلكاریەكی ئاشكرای سەروەری وڵاتن.

فاتن قەرەغۆلی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەكانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لیژنەكەیان سەردانی فرۆكەخانەی سلێمانی كردووە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گەمارۆی ئاسمانی توركیا بۆ سەر فرۆكەخانە سلێمانی و ئەو گەشتانەی روو لەوێ‌ دەكەن، بەوپێیەی پێشێلكردنی سەروەرییە.

لیژنەكەیان لە گەڵ بەڕێوەبەرو كارمەندانی خزمەتگوزاری ئاسمانی هەڵوێستی حزبە سیاسیەكانی باسكردووە، وێڕای خستنەڕووی ئەو پرسە بۆ بەردەمی سەرۆك وەزیران، بۆ دەستوەردانی دیپلۆماسی.

لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكدێت, لە لیژنەكانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندیەكانی دەرەوە، هاوكات لەگەڵ بەدواداچون بۆ ئەو ئاستەنگانەی رێگرتن لە بەدواداچون بۆ پرۆژەی وەبەرهێنانی فرۆكەخانەی كەركوك.
هێزەكانی توركیا بەم دواییە ماڵی هاوڵاتیانیان لە دهۆك پشكنیەوە, وێڕای پێشێلكردنی سەروەری عێراق لە پرسی گەمارۆی ئاسمانی بۆ سەر فرۆكەخانەی سلێمانی, كە لە ساڵ و نیوێك زیاترە توركیا سزای بەسەردا سەپاندووە.

لای خۆیەوە, محەمەد شەممەری, ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری, رایگەیاند: لەشكركێشی توركیا بەبێ‌ ئاگاداری و وەرگرتنی رەزامەندی حكومەتی عێراق بووە، هاتنەناوەوەكە لە لێدانی چەند ئامانجێكەوە بووە بە داگیركردنی كرداری، هەنگاوەكانی سوپای توركیا ئاماژەن بۆ ئەوەی نیەتی مانەوەو فراوانبونی زیاتری هەیە.

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەكانی داهاتوودا، بەشێوەیەكی جدی گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەكات، لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەڵوێستێكی روونی دەبێت لەوبارەیەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP