دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 22/07/2024

دەربارەی تووشبووانی شێرپەنجە روونكردنەوە دەدرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ئامارێک لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بڵاوکراوەتەوە، سەرجەمیان هەڵەیە و رەتیدەکەینەوە، ئەو كەسەی بڵاویكردووەتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نییە.

دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بە ناوی دکتۆرەیەک لە چەند پەیج و سایتێک بڵاوكراوەتەوە لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە، سەرجەمیان هەڵەیە و رەتیدەکەینەوە.

دەشڵێت، "هیچ پەیوەندی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە و، هیچ بنەمایەکی زانستی نیە".

هەواڵەكە لە پەیجێكی تۆڕی فەیسبووك بەناوی (د. رۆژ مەهدی)دا بڵاوكرایەوە و تیایدا دەڵێت، "وەرن تەماشای نەخۆشخانەی ھیوا بکەن کە دوێنێ تەنھا لە ماوەی هەشت کاتژمێردا 900 نەخۆش داغڵکراون و زۆرێکیشیان تەندروستییان باش نییە".

لە روونكردنەوەكەدا یاد نەقشبەندی دەڵێت، ئەو پزیشکە هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەوان ئامارەكانیان تەنها راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی هیواوە بڵاودەكەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP