هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان، دوو دەرمانخانەی لە ناحیەی کەسنەزان داخست.
بەڕێوەبەرایەتیی KMCA رایگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە، تیمی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان، نوێنەرایەتیی ناحیەی کەسنەزان و پۆلیسی شارەوانیی ناوچەکە لە سەردانێکی مەیدانییان بۆ بازاڕی دەرمانی ناحیەکە و بەسەرکردنەوەی سەرجەم دەرمانخانەکان، بە هۆکاری سەرپێچیکرن لە رێنماییەکان و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، دوو دەرمانخانەیان لە کەسنەزان داخست.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، داوا لەسەرجەم شوێنە دەرمانسازییەکان دەکەین لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە پابەندیی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بن، چونکە لەکاتی بەدواداچوونی تیمەکانمان و بینینی هەر سەرپێچییەک ئەوە سەرپێچیکاران بەتوندی سزادەدرێن.