دواین هەواڵ

وەرزش‌

 16/07/2024

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی یۆرۆ

هەرێم نیوز

هەڵبژاردەی ئیسپانیا شكستی بە ئینگلاند هێنا و بۆ جاری چوارەمین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی یۆرۆ، رۆدری ناوەراستكاری ماتادۆرەكان بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە دیاریكرا.

ڕۆژی یەکشەممە، لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی "یۆرۆی 2024"، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین، ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا باشترین یارییان دەکرد و زیاتر ھەوڵیان دەدا گۆڵ لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا تۆمار بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە بەرامبەردا، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا زیاتر بەرگریییان دەکرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یارییەکە، یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ھەمان سێناریۆی گێمی یەکەم دەستیان پێ کرد و لە خولەکی 47دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، نیکۆ ویلیامز گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.

دواتر یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەستیان بە ھێرشکردن کرد و لە ئەنجامدا لە خولەکی 73دا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کۆڵ پاڵمەر گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە.

ھاوکات لە خولەکی 86دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا، میکێل ئۆیارزاباڵ گۆڵی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
یارییەکش بە ئەنجامی 2-1 لە بەژرەوەندی ھەڵبژاردەی ئیپسانیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئیپسانیا بوو بە پاڵەوانی "یۆرۆی 2024".

ئەمەش بۆ چوارەم جارە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مێژوی خۆیدا، نازناوی یورۆ بەدەست بھێنێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP