دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 12/07/2024

ئازاری ئەژنۆکان

دکتۆر عەفان حەمەخان ھەورامی - پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و جومگە و فقرات و رۆماتیزم

ئازارێکی باوە لە ناو خەڵکدا و ھەموو تەمەنەکان ئەگرێتەوە ، لەوانەیە لە ئەنجامی زەبرێک دروست ببێت وەکو پچڕانی بەستەر یان کێشەیەک لە کڕکڕاگە یان شکانی ئەژنۆ.

ھەندێک جار بە خۆپاراستن و پشوودان چارەسەر دەبێت بەڵام لە کاتی ئازاری زۆر و زوو زوو دووبارە بوونەوەی ئازارەکە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشیەکە.

ھۆکارەکانی تووشبوون بە ئازاری ئەژنۆ :

١.زۆر ماندووکردنی ئەژنۆکان بە جوڵەی زۆر و وەرزشی قورس کە ببێتە ھۆی فشاری زۆر لەسەر ئەژنۆکان .

٢.چەند جۆرێکی ڕۆماتیزم کە ئەبێتە ھۆی ئازار و ھەوکردن لە ئەژنۆ ھەروەھا ڕەقبوونی ئەژنۆ .

٣.تووشبوون بە ڕووداوێک کە ببێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ئەژنۆ و کڕکڕاگە .

ھەندێک نیشانە کە دەریدەخات کێشەیەک ھەیە لە ئەژنۆکان :

١.ئاوسان و ڕەقبوون.

٢.سووربوونەوەو ھەستکردن بە گەرمی ئەژنۆ لە کاتی دەستلێدان لە ئەژنۆ .
٣.ھەستکردن بە لاوازی و بێھێزی ئەژنۆ .
٤.دەنگی وردبوون و قرتەکردن.
٥.رێک نەبوونەوەی تەواوی ئەژنۆ .

لەکاتی ھەبوونی ئەم نیشانانە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەواو و پێویستی تایبەت بە نەخۆشیەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP